نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی تۆم باراك كرد.
لە پەیامەكەدا هاتووە، پیرۆزبایی لە باڵوێز تۆم باراك دەكەم بۆ دەستنیشانكردنی بە نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ عێراق.
" بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ڕۆڵی ئەو دەكەین لە بەهێزكردنی پێوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا و هاوكاریكردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی كە ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە" نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەكەدا وا دەڵێ.
هەروەها دەڵێ، هیوای سەركەوتنی لەم ئەركە گرنگەیدا بۆ دەخوازین، دڵنیاین كە هەوڵەكانی دەبنە هۆی بەدیهێنانی سەقامگیری و هاریكاریی زیاتر.