مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە تۆم باراك كرد

:: PM:07:51:02/06/2026 ‌
ئەمڕۆ سێشەم 2ی حوزەیرانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، پیرۆزبایی لە تۆم باراک نێردەی نوێی ئەمەریکا بۆ عێراق و سووریا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

لە پەیامەکەدا هاتووە کە مەسروور بارزانی ڕای گەیاندووە، پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکەم بەبۆنەی دیاریکردنی وەک نێردراوی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بۆ عێراق و سووریا، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لەم ئەرکەدا.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە چاوەڕوانی ئەوەیە بە نزیکەوە پێکەوە کار بکەن بۆ زیاتر بەهێزکردنی ئەو هاوبەشییە لەمێژینەیەی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکادا هەیە.


وشە - پۆڵا مەحموود