بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای حكوومەت هەرێم بچنە بەغدا.
شاندە باڵاكەی كوردستان پێكهاتووە لە كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكان، د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
بەپێی زانیارییەكان ئەو شاندە باڵایە، گفتوگۆیەكی رژد لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەكەن باس لە زیادكردنی هەناردەی نەوتیش دەكرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە ئەگەر نەوتی كوردستان هەناردە بكرێتەوە، كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستانیش دەبێت، بۆیە بەغدا ناچارە لە كاتی خۆیدا مووچەكە بنێرێت.
ئێستە هەناردەی نەوتی كوردستان بەهۆی هێرش و پەلاماری میلیشیاكانی عێراق و هێزەكانی ئێران، لە 200 هەزار بەرمیلەوە بۆ 20 هەزار كەمی كردووە و هێرشەكان كۆمپانیاكانی وا لێكرد كارەكانیان راگرن.