راوەماسی دەست پێ‌ دەكاتەوە

:: AM:09:26:03/06/2026 ‌
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا راوەماسی دەست پێ‌ بكاتەوە و بەرپرسێكیش دەڵێت، راوكردن بەپێی بڕیارەكان دەبێت و زۆر شت قەدەغەیە .

ئەمڕۆ چوارشەم سێی ئایار، بێستوون نەجمەدین بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەپێی بڕیاری فەرمی لە 15ـی ئەو مانگە كۆتا رۆژی قەدەغەی راوی ماسییە و 16ـی مانگ راوكردن دەست پێ‌ دەكاتەوە.

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن كە بەهۆی گۆڕانی وەرزی و بوونی سەرما كە ماوەی قەدەغەكە درێژ دەكرێتەوە گوتی، ئێمە لیژنەیەكی تایبەتمان هەیە سەردانی سەر رووبار و بەنداوەكان دەكەن، دۆخەكە هەڵدەسەنگێنن ئەوجا بڕیار دەدەن، بەڵام بە ئەگەری زۆر گۆڕانكاری ناكرێت.

باسی لەوەش كرد، راوكردن بەپێی یاسا و بڕیارەكان دەبێت، نابێت لەناوبردنیان پێڕەو بكرێت و ژەهر و بۆمب و چەندان شێوازی راوكردن قەدەغەیە.

لە هەرێمی كوردستان ساڵانە لە مانگی ئادار تا 15ـی حوزەیران، راوەماسی قەدەغە دەكرێت و ئەوەیش بەمەبەستی پاراستنی سامانی ماسی.


وشە - رامیار جەواد