وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، ئاماری قوربانیی ڕۆژانی جەژنی بڵاو كردەوە و بەپێی ئامارەكان، زیاتر لە 10 هەزار سەر ئاژەڵ لەو سەربڕخانانە سەربڕاون.
د. فەرەیدوون حەمەد بەڕێوەبەری تەندروستیی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ ڕای گەیاند، لە تەواوی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، 33 سەربڕخانە بوونیان هەیە. لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 10 هەزار سەر ئاژەڵ لەو سەربڕخانانە سەربڕاون.
بەپێی ئاماری وەزارەتەكە، حەوت هەزار و 748 سەر ئاژەڵی بچووك و دوو هەزار و 810 سەر ئاژەڵی گەورە سەربڕاون.
بەپێی ئامارەكان، لە ڕۆژانی جەژندا بڕی زیاتر لە هەشت تۆن گۆشت لە سەربڕخانەكان بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی ڕەت كراونەتەوە.
هەروەها پێش سەربڕین، 40 ئاژەڵی بچووك و حەوت ئاژەڵی گەورە ڕەت كراونەتەوە.