ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی شاندی حكوومەت و عەلی زەیدی

:: PM:05:12:03/06/2026 ‌
عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازیی لە شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بە سەرۆكایەتیی كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان و بە یاوەری نوێنەری چەند كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتیی نەوت كە لە هەرێمدا كار دەكەن.

لە دیدارەكەدا وەزیری دەرەوە و وەزیری نەوت و سەرۆكی ئەركانی سوپا بەشدار بوون. سەرۆكی حكوومەتی عێراق گوێی لە روونكردنەوەی وردی بارودۆخی كاركردنی كۆمپانیا نەوتییەكان گرت لە ژێر رۆشنایی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی ئەنجامی شەڕی ناوچەكە، هەروەها دیدگایەكی هەمەلایەنە بۆ دەست پێ كردنەوەی كارەكانیان بە زووترین كات.

بەپێی زانیارییەكان ئەو شاندە باڵایەی كوردستان كە لە بەغدان، گفتوگۆیەكی رژد لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەكەن، باس لە زیادكردنی هەناردەی نەوتیش دەكرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە ئەگەر نەوتی كوردستان هەناردە بكرێتەوە، كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستانیش دەبێت، بۆیە بەغدا ناچارە لە كاتی خۆیدا مووچە بنێرێت.

ئێستە هەناردەی نەوتی كوردستان بەهۆی هێرش و پەلاماری میلیشیاكانی عێراق و هێزەكانی ئێران، لە 200 هەزار بەرمیلەوە بۆ 20 هەزار كەمی كردووە و هێرشەكان كۆمپانیاكانی وا لێكرد كارەكانیان راگرن.


وشە - وشه‌