سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە باڵوێزی توركیا دەكات

:: PM:02:20:04/06/2026 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵوێزی توركیا لە عێراق كرد، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكاری و پەرەسەندبەكانی دۆخی گشتیی عێراق و پێویستیی پشتیوانیكردنی حكوومەتی نوێی فیدراڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

ئەمڕۆ پێنجشەم چواری حوزەیران، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ‌ئانل بۆرا ئینان، باڵوێزی توركیا لە عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەدا كە ئەرمان تۆپچو، كونسولی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا دووپاتییان لە گرنگیی پێشخستنی زیاتری پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا كردەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا. 

لەمبارەیەوە، ئاماژە بە سەردانی گرنگ و سەركەوتووی مانگی ڕابردووی سەرۆكی حكوومەت بۆ توركیا و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ سەرۆكی توركیا و بەرپرسە باڵاكانی دیكەی ئەو وڵاتە درا.

هەروەها بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكاری و پەرەسەندبەكانی دۆخی گشتیی عێراق و پێویستیی پشتیوانیكردنی حكوومەتی نوێی فیدراڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

لە بەشێكی دیكەی گفتوگۆكاندا، باس لە گرنگیی پەرەپێدانی كەرتی وزە لە عێراق و بەردەوامبوونی هەناردەكردنی نەوتی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیا و كاركردن بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی نەوت و زیادكردنی داهاتی گشتی و باشتركردنی دۆخی دارایی عێراق كرا.



وشە - رامیار جەواد