سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاوی كردەوە، دەستیان بە پڕۆژەی چاككردنەوەی شەقامی خێرای 120 مەتری لە ڕێگای پیرمام تا رێی سەرەكیی مووسڵ، كردووە.
شارەوانی بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكاندا هەڵمەتێكی خزمەتگوزاریی چاككردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام لە شاری هەولێر دەستی پێ كردووە، بە دیاریكراوی شەقامی خێرای 120 مەتری.
ئێستە كارەكانی پڕۆژەی چاككردنەوەی شەقامی 120 مەتری، بە چڕی بەردەوامە، "كە ڕێگای سەرەكیی پیرمام تا شەقامی مووسڵ دەگرێتەوە بە هەردوو سایدی چوون و هاتن".
پڕۆژەكە لەلایەن تیمی شارەزای چاككردنەوەی شەقام لە كۆمپانیای هێمن گرووپ بەشێوەی خۆبەخش، وەك دیارییەك بۆ شاری هەولێر و هاووڵاتییانی ئەنجام دەدرێت.