بڕیار لەبارەی كاتی وەرگرتنی گەنم دەدرێت

:: PM:01:57:06/06/2026 ‌
بڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەیەك بكرێت و بڕیار لەسەر كاتی دەستپێكردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەولێر بدرێت، سێ‌ سایلۆش بۆ وەرگرتن ئامادە كراون.

ئەمڕۆ شەموو شەشی حوزەیران، هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، كۆ دەبینەوە و رۆژی وەرگرتنی گەنم دیاری دەكەین و لە سێ بنكە گەنم وەردەگرین.

باسی لەوەش كرد، سێ‌ بنكەی سەرەكی بۆ وەرگرتنی گەنم دیاری كراون، ئەوانیش بریتین لە كۆیە و قوشتەپە و شەمامك كە سێ‌ سایلۆی گەورەن و گەنمێكی زۆریان تێدا كۆ دەكرێتەوە.

باسی لەوەش كرد، بەشێك لە بەرهەمی گەنمی سنووری مادەی 140 یش لە سنووری هەولێر كۆ دەكرێتەوە.

ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە سێ‌ ملیۆن دۆنم زەوی داچێنراوە، بۆیە بەرهەمی گەنم زۆر زیاتر دەبێت لە ساڵانی پێشوو.



وشە - رامیار جەواد