شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و لەبارەی كاروباری دارایی و ئیداری گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەكەن.
ئەمڕۆ شەموو شەشی حوزەیران، سەرچاوەیەكی ئاگەدار بە "وشە"ی گوت، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیارە شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بچێتە بەغدا و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی ئابووری و كارگێری بكەن.
سەرچاوەكە گوتی، بابەتی داهاتی ناوخۆ و سیستمی ئەسیكۆدا یەكێك دەبێتە لە تەوەرەكانی گفتوگۆیەكان، هەروەها بابەتی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگانانی كوردستان بڕیاری لەبارەیەوە دەدرێت.
ئێستە كێشەی هەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر پرسی مووچە تا رادەیەكی زۆر گەیشتووەتە چارەسەر، تەنیا ئەوە نەبێت كە هەندێك رێككاری دارایی و كارگێڕی و پرسی داهاتی ناوخۆ پێویستی بە ڕێكخستنەوە هەیە.