پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە لەسەر گیراوێك دەدات و رای دەگەیەنێت، ئاسۆ كە دوێنێ تەرمەكەی رادەستی كەسوكاری كرایەوە، خۆی كوشتووە و بۆ ئەمەیش بەڵگەی تەواو هەیە.
ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی حوزەیران، لە ڕوونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێردا هاتووە، دوای ئەوەی تۆمەتبار (ئاسۆ مەجید قادر) لەدایكبووی ساڵی (1977) كە پێشمەرگەیە لە یەكەی پاسەوانی سەربە هێزەكانی زێرەڤانی، فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوو بوو.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو تۆمەتبارە لە دووی نیسان لەلایەن تیمەكانی پۆلیسەوە گیرا، بەڵام دواتر لە پێنج حوزەیران، سەعات 12ـی نیوەڕۆ لەناو گرتووخانەدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، تیمی نەهێشتنی بەڵگە و تاوان و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەری، پشتڕاستی دەكەنەوە بە پشتبەستن بە بەڵگەی سەلمێنراو كە ئەو كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.