ناسیح عەبدولرەحیم: پڕۆژەی یەكێتی بۆ خەڵكی هەڵەبجە دژایەتی پارتی و حكوومەتە

:: PM:05:11:07/06/2026 ‌
لە كاتێكدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەندان پڕۆژەی ستراتیجی لە هەڵەبجە خستووەتە گەڕ، بەڵام بەهۆی گەندەڵی و خراپ ئیدارەدان، پڕۆژەكان ڕاگیراون و داهاتی سنوورەكەیش كەسانی دەست ڕۆشتووی یەكێتی دەیبەن.

ناسیح عەبدولرەحیم نووسەر و چاودێری سیاسیی لە پارێزگای هەڵەبجە، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەو نەهامەتیانەی بەسەر هەڵەبجەدا دێت، بەشێكی ئۆباڵەكەی لەئەستۆی خەڵكە، ئامادەنین ڕاستی ئەوە ببینن یەكێتی و سەركردایەتییەكەی چیان بەسەر دەهێنن.
 
ئاماژەی بەوەكرد، بۆ لە ئیدارەی هەڵەبجە و یەكێتی ناپرسنەوە كوا داهاتی ئەم سنوورە بۆكوێ دەچێت، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە خزمەتگوزارییەكان خەراپ ببن، خەڵكیی ئەم سنوورە وا ڕاهێنراون دژایەتی پارتی و حكوومەتی هەرێم بكەن، ئیدی هەموو داهات و خزمەتگوزاری و ژیان لایان دژایەتی بێت، ئیتر پارەكەیان دەبەن و شارەكە وێران دەبێت.

زیاتر گوتی، خەڵكی هەڵەبجە دەبێت داواكاری خزمەتگوزاری و ژیانی خۆش بكەن و داهاتی ئەم پارێزگایە بۆیان خەرج بكرێتەوە، تاكە پڕۆژەیان بۆ خەڵك دژایەتی حكوومەتە و خۆشگوزەرانییە، خەڵك ڕێیان پێنەدات یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی ناتوانن لەناو ئەم دۆخە خەراپە مەلە بكەن.

 

ئەوە لەكاتێكدایە كە بەهۆی دزی و سەرانەسەندن لە لایەن یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی، تا دێ دۆخی ئابووری و خزمەتگوزارییەكان خراپتر دەبێت و پڕۆژە گرنگەكانی حكوومەت ڕادەوەستێت و داوا دەكرێت خەڵكی هەڵەبجە لەوە زیاتر لە یەكێتی قبوڵ نەكات.

وشە/ عەزیز هەورامی 



وشە - وشه‌