دایك و باوكی حەمەڕەش لە دۆخێكی خراپدان

:: PM:05:51:07/06/2026 ‌

دایك و باوكی حەمەڕەش ئەو گەنجەی ئەندامی هێزە تەناهییەكان لاهوور شێخ جەنگی بوو، دواتر ئاشكرا بوو كە لە زیندانی ئاسایشی یەكێتی لە پیاوەتی خراوە و خۆیشی ئەوەی لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە گوت، لە رەوشێكی خراپدان. 

ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی حوزەیران، سەرچاوەیەكی نزیك لە ماڵباتی حەمەڕەش، بە "وشە"ی راگەیاند، لەوكاتەوەی حەمەڕەش ئەوەی ئاشكرا كرد كە بەهۆی ئەشكەنجەوە لەلایەن چەكدارانی یەكێتی لەپیاوەتی خراوە، رەوشی دایك و باوكی زۆر زیاتر لە جاران تێكچووە. 

ڕوونیشی كردەوە كە بە زانینی ئەو هەواڵە ماڵباتەكەی تووشی شێواوی بوون، جیا لەوەیش ئێستە كە هێشتان لە زیندانەكانی یەكێتییە زیاتر خەمەكەی گەورە كردووە، چونكە گومان هەیە دوای ئەو ددانپێدانانە رەوشی خراپتر بووبێت لەژێر ئەشكەنجەدا. 

ئەوە لە كاتێكدا كە لە دوایین دادبینی دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی و هاوڕێكانی، حەمەڕەش كە پاسەوانی تایبەتی رێبوار حامی حاجی غالی بوو گوتی، لەژێر ئەشكەنجەی چەكدارانی یەكێتی پیاوەتی لە دەست داوە، هەر ئەوكاتەی رێبوار حامی بە دادوەرەكەی گوت، كە رەوشی دایك و باوكی حەمەڕەش خراپە و داوای لە دادوەرەكە كرد بڕیاری لەبارەیەوە بدات.

 



وشە - وشه‌