كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

:: PM:06:46:07/06/2026 ‌
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دۆخی كارەبا ئاسایی بێتەوە ئەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی كەمبوونەوەی گاز پچڕان ناو بەناوی تێكەوتبوو. 
 
ئێستە دۆخی هەناردەكردنی گازی كۆرمۆر تا ئاستێكی باش ئاسایی بووەتەوە و پێشبینی دەكرێت سەعات هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ هەناردەكە بەتەواوی ئاسایی ببێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا.

بە گوتەی سەرچاوەیەك، پێَشبینی دەكرێت پڕۆسەی هەناردەكردنەكە بە رێژەی زۆرینە بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بەرز دەبێتەوە و سەعاتەكانی پێدانی كارەبایش دەبێتەوە 24 سەعاتی.

پڕۆژەی رووناكی كارەبای 24 سەعاتی دابین دەكات، بەڵام چەند ڕۆژێكە چڕانی پچڕ پچڕی تێكەوتووە، پڕۆژەكە بووەتە فریادەڕەسی خەڵكی كوردستان و لە نەبوونی كارەبا و كارەبای موەلیدە رزگاری كردن كە بەگوێرەی قسەی وەزارەتی كارەبا تا كۆتایی ئەمساڵ سەرانسەری كوردستان لەو پڕۆژەیە سوودمەند دەبن. 



وشە - وشه‌