زانیاری لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و كۆبوونەوەی حكوومەت

:: PM:06:43:08/06/2026 ‌
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، رۆژی چوارشەم ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت كۆ دەبێتەوە. 

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی حوزەیران، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ی گوت، لەبارەی گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و پرسی داهاتی ناوخۆ و دوایین سەردانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان رۆژی چوارشەم كۆ دەبێتەوە. 

روونیشی كردەوە كە گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا لەبارەی سیستمی ئەسیكۆدا و دروستكردنی هاوئاهەنگی بۆ چارەسەری كێشەكان بەردەوامی هەیە. 

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان، گوتەبێژی حكوومەت گوتی، لەگەڵ تەمویلی مووچەی خۆیان دەست بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانیش دەكرێت. 

دووپاتی كردەوە كە مووچە بەهەمان رێككارەكانی پێشووە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئەركەكانی جێبەجێ دەكات. 




وشە - وشه‌