تەرمی هەڵكەوت عەزیز رۆژنامەنووس و بەرپرسی نووسینگەی كەناڵی رووداو كە ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە بەسرە گیانی لە دەست دا، سبەی لە كەركووك بە خاك دەسپێردرێ.
ئۆژین جۆڵا رۆژنامەنووس لە كەركووك، بە "وشە"ی گوت، رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی رۆژنامەنووس هەڵكەوت عەزیز سبەی سێشەم رێك دەخرێ.
روونیشی كردەوە كە درەنگانێكی ئەمشەو تەرمەكە دەگاتەوە كەركووك، بۆیە سبەی مەراسیمیكی شایستەی بۆ ئەنجامدەدرێ.
هەڵكەوت عەزیز ساڵی 1989 لە كەركووك لە دایك بووە، ماوەی چەندان ساڵە پەیامنێری كەناڵی رووداوە لە بەغدا و بەردەوام كاری لەسەر گەیاندنی زانیاری و هەواڵی مووچە بۆ خەڵكی كوردستان دەكرد.