دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامارەكانی هێرشە درۆنییەكانی 24 سەعاتی رابردووی بڵاو كردەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە شەوی رابردوو، دوو درۆن لەنزیك فەرماندەیی هێزەكانی 70 كەوتەخوارەوە.
هەروەها، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە دوو درۆن هێرشكرایە كۆیە - كەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لەدەرئەنجامی هێرشەكاندا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.