هەژار رەشید پەیامنێری "وشە" لە كەركووك و هاوڕێی هەڵكەوت عەزیز پەیامنێری تۆڕی میدیای رووداو كە ئەمڕۆ بە رووداوێكی هاتوچۆ لە بەسرە گیانی لە دەست دا، لە قۆناغێكی خوێندن قوتابی و مامۆستا بوون.
هەژار رەشید پەیامنێرمانە لە كەركووك، جیا لەوە پیشەی مامۆستایە و وەك تەواوی خەڵكی كوردستان نیگەرانە لە گیان لە دەستدانی هەڵكەوت عەزیز و گوتی، ئێمە تەنیا هاوڕێ و هاوپیشە نەبووین، بەڵكو لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكان ئەوكاتەی هەڵكەوت قوتابی بوو من لەوێ مامۆستا بووم.
هەژار رەشید دەڵێ، هەڵكەوت عەزیز كوڕێكی رەوشت بەرز و چالاك بوو، جیا لە پیشەی رۆژنامەوانی لە قۆناغی خوێندنیش قوتابییەكی بەرەوشت و زیرەك بوو.