سەرۆک بارزانی بەشداری لە چوارەمین فێستیڤاڵی شەل و شەپک لە زاخۆ کرد

:: PM:09:26:10/06/2026 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم 10ی حوزەیرانی 2026، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سەرۆک مەسعوود بارزانی بەشداری لە چوارەمین فێستیڤاڵی شەل و شەپک کرد.

لە فێستیڤاڵەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی هەموو ناوچەکانی کوردستان تێیدا ئامادە بوون، کولتووری جلوبەرگی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان نمایش کرا. لە میانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەدا، سەرۆک بارزانی تەواوی بەشەکانی فێستیڤاڵەکەی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە ئامادەی نمایشەکان بوو.

دواتر لەلایەن هونەرمەندانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، چەندان چالاکی و نمایشی هونەریی ڕەسەن پێشکەش کران کە گوزارشتیان لە دەوڵەمەندیی کولتوور و هونەری کوردی دەکرد.


وشە - پۆڵا مەحموود