سەرجەم حاجیانی هەرێمی كوردستان گەیشتنەوە و پرۆسەی حەجی ئەمساڵ كۆتایی هات، تەنیا دوو حاجیی هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی ئەمساڵدا كۆچی دواییان كردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی حوزەیران، كاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، سەرجەم حاجیان بە سەلامەتی گەڕانەوە كوردستان
زیاتر گوتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرجەم حاجیانی كوردستان بە پیێ خشتەی داڕێژراو گەڕانەوە كوردستان، ئێستە هیچ حاجییەكی كوردستان لە سعوودیە نەماوە.
ئەوە لە كاتێكدایە بەهۆی مەترسیی شەڕی ئێران و ئەمەریكا چەند جارێك گەشتەكان راگیران و دواخران.
هەرێمی كوردستان ئەمساڵ پێنج هەزار و 120 حاجی هەبوو، لەم پرۆسەیە دوو حاجی هەرێمی كوردستان كۆچی دواییان كردووە.