لیستی مووچەی مانگی شەش پەسند كرا

:: AM:10:25:11/06/2026 ‌
سیستمی پەیرۆڵ، لیستی مووچەی مانگی شەشی پەسند كرد و ئێستە مووچەخۆران دەتوانن لە رێگەی بەرنامەی KRDPass سەیری بكەن، بزانن بۆ ئەم مانگە مووچەكەیان چەندە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی حوزەیران، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران بۆ فەرمانبەران خرایە سەر حیسابەكەیان لە سیستمی krdpass.

ئێستە فەرمانبەران دەتوانن بڕی مووچەی مانگی نیسانیان بزانن كە لێبڕینەكان و زیادكردنەكان چەندە.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لیستەكە بۆ عێراق رەوانە دەكرێت و تەرازووی پێداچوونەوەشە، ئێستە ئامادە كراوە و تەنیا چەند وردەكارییەكی ماوە.

لە هەرێمی كوردستاندا هەزار و 189 یەكەی ژمێریاریی، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە سیستمی پەیرۆڵ پەسند كراون و لیستەكەیان داخل كردووە.

 لە ڕێگەی KRDPassەوە دەتوانن وردەكاریی مووچەكانیان وەك مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵەكان و لێبڕینەكان بزانن. هەروەها ئەو مانگانەی كە حكوومەتی فیدراڵی پارەی ناردبێت، لەوێ ئاماژەی پێ كراوە.

ساڵی رابردوو لە 31ـی تەمووز، بەفەرمی ئەپی 𝗞𝗥𝗗𝗣𝗮𝘀𝘀 لەلایەن فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەست كراوە لە ستۆرەكانی هەردوو سیستمی IOS و Android . 

ئەوەش چەندان خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت وەك (جزدانی ئەلیكترۆنی و ناسنامەی دیجیتاڵی و زانینی سزای سەرپێچیی ئۆتۆمبێل و چەندان خزمەتگوزاریی تر).

لە ئەپڵیكەیشنەكەدا دوای ئەوەی فەرمانبەران بە یو پی ئێنی داخل دەبن، چەند خزمەتگوزارییەكیان بەردەست دەبێت، لەوانە زانینی مووچەی بنەڕەتی، زانینی دەرماڵەكانی، زانینی كۆی مووچەی مانگەكەیان.. هتد.

لە ئەپڵیكەیشنەكەدا مانگانە ئاگادار دەكرێنەوە، ئەو مانگە لێبڕینی مووچەكەیان چەندە و چەندیان بۆ خانەنشینیی لێ بڕاوە.

ئەو ئەپڵیكەیشنە یەكێكە لە خزمەتگوزارییەكانی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ فەرمانبەرانی.



وشە - رامیار جەواد