"وشە" تێچووی تاپۆكردنی زەوی فەرمانبەران بڵاو دەكاتەوە

:: PM:03:15:11/06/2026 ‌
هەر فەرمانبەرێك بڕی چەند پارە دەدات بۆ تاپۆكردنی زەوییەكەی؟ ئەوە ئەو پرسیارە بوو كە فەرمانبەران بەدوای وەڵامەكە دەگەڕان، لە بەدواداچوونێكی "وشە"دا وەڵامی ئەو پرسیارەمان بەدەست هێناوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی حوزەیران، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" و لێدوان لە بەرپرسێك، تێچووی ئەو زەوییانە دیاری كراوە كە بە فەرمانبەران دەدرێت كاتێك بۆیان تاپۆ دەكرێت.

ڕسووماتی تاپۆكردن لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر جیاوازە و بەمجۆرەیە:

- لە سنووری شارەدێ هەر مەترێك زەوی ڕسووماتی دوو هەزار و 500 دینارە، واتا زەوییەكی 200 مەتری تێچووەكەی دەبێتە 500 هەزار دینار.

- لە سنووری قەزا هەر مەترێك سێ هەزار و 500 دینار دەبێت، واتا زەوییەكی 200 مەتری تێچووەكەی 700 هەزار دینارە.

- لە سنووری پارێزگا هەر مەترێك بە پێنج هەزار دینارە، واتا بۆ 200 مەتر دەكاتە ملیۆنێك دینار.

ئەو پارەیەش ئەو كاتە دەدرێت كە فەرمانبەر سەرجەم كارەكانی تەواو بوو، دوای بانگكردنەوەی بۆ شارەوانی بەمەبەستی مامەڵەی تاپۆكردن، پارەكە دەدرێت.



وشە - رامیار جەواد