بۆ رێگری لە گزی سبەی سەعاتێك هێلەكانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێت، ئەو راگرتنەش بۆ تا كۆتایی تاقیكردنەوەكان بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەموو 13ـی حوزەیران، دیلان رەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە "وشە"ـی راگەیاند، لەسەر داواكاری وەزارەتی پەروەردە و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، تەنیا لەو ڕۆژانی تاقیكردنەوەكان خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و كورتە نامە و نامەی وێنەیی دەبڕدرێت.
زیاتر گوتی، رۆژانی تاقیكردنەوە لە سەعات 6:30 بەیانی تا سەعات 7:30بەیانی دەبڕێت.
دەشڵێت، چەند شوێنێك بەدەرن لە بڕیاری وەزارەتمان تایبەت بە بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ڕۆژانی تاقیكردنەوە، واتە نابێت لە هیچ حاڵەتێكدا هێڵی ئینتەرنێتیان ببڕدرێت ئەمانەن:
١- سەنتەری زانیاری هەژماری من، لە گەڕەكی (32)ی پارك.
٢- سەرجەم ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە (ATM).
٣- سەرجەم بانكەكان.
٤- فرۆكەخانەكان.
٥- داتا سەنتەری (پرۆژەی ڕوناكی) و (پێوەری زیرەك).
٦- هەندێك شوێنی تر هەیە كە بەپێی سنووری كاركردنی كۆمپانیاكان ئاگاداریان دەكەین.
دەشڵێت، لە (٣) سێ تاقیكردنەوەی یەكەم ئینتەرنێت نابڕدرێت. وەزارەتی پەروەردە خۆیان بەو شێوەیە داوایان كردووە، واتە بەپێی ئەو خشتەیە جێبەجێ بكرێت لە نوسراوەكەی ئێمەدا هاتووە.