پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:02:01:13/06/2026 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی محەمەد سەمعان كەنعان، سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی كرد.

ئەمڕۆ شەموو 13ـی حوزەیران، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی محەمەد سەمعان كەنعان سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی كرد.

لە پرسەنامەكە هاتووە، بۆ كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان ، پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەم ، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەكەتان ببەخشێت.




وشە - رامیار جەواد