بڕیارە لەم هەفتەیە كۆبوونەوەیەك بكرێت و نرخی وەرگرتنی گەنم دیاری بكرێت كە هەناردەی دەرەوە دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی حوزەیران، بەرگەشت ئاكرەیی گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان، بە "وشە"ـی راگەیاند، لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەیەك دەكرێت و چەند بڕیارێك دەدرێت.
زیاتر گوتی، لەم هەفتەیە كۆبوونەوەیەك دەكرێت، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار دەدرێت نرخی ئەو گەنمە وەربگیرێت كە لە جووتیاران وەردەگیرێت تا هەناردەی دەرەوە بكرێت.
باسی لەوەش كرد، ئێستە سەرقاڵی تۆماری ناوی وەبەرهێنەرەكانین، بۆ ئەوەی بزانین چەند كۆمپانیا و وەبەرهێنەر دەیانەوێ ناویان تۆمار بكەن تا گەنمی جووتیارانی كوردستان هەناردە بكەن.
بەپێی بڕیارێكی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە گەنمی جووتیارانی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكرێت و ئێستە ئامادەكاری دەستی پێ كردووە.