سبەی پڕۆژەكە دەكرێتەوە و كێشەی ئاو لە خانكێ كۆتایی دێت

:: PM:02:46:14/06/2026 ‌
كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەیەكی ستراتیجی ئاوی لە شارەدێی خانكێ لە سنووری شارۆچكەی سێمێل جێبەجێ كرد و كێشەی كەمئاوی چارەسەر دەڤەرەكەی كرد. 

بەڕێوەبەری شارەدێی خانكێ رای گەیاند، كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەیەكی ستراتیجی ئاوی خواردنەوەی لە خانكێ بە گوژمەی سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبەجێ كرد، بەهۆیەوە كێشەی كەمئاوی چارەسەر كرد.

زەردەشت شێخ شامۆ بەڕێوەبەری شارەدێی خانكێ گوتی، پڕۆژەی ئاوی خانكێ لەسەر بەنداوی مووسڵ جێبەجێ كراوە و بە ڕێژەی 100% كۆتایی هاتووە، بڕیارە سبەی دووشەم 15ی حوزەیران پڕۆژەكە بكرێتەوە و بكەوێتە خزمەت خەڵكی خانكێ."

ئاماژەی بەوەش دا كە پڕۆژەكە دەتوانێ لە هەر سەعاتێكدا سێ هەزار و 400 مەتر سێجا ئاوی پاك بۆ دانیشتووانی خانكێ دابین بكات.



وشە - سۆران عەزیز