ژنێك لە كەلار بە تۆمەتی دزینی هەشت ملیۆن و 500 هەزار دینار گیرا

:: PM:03:03:14/06/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردەوە، شەوی رابردوو هاووڵاتییەكی دانیشتووی گەڕەكی مامۆستایانی كەلار، لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان سكاڵای تۆمار كرد كە بڕی هەشت ملیۆن و 500 هەزار دینار لە ماڵەكەیدا دزراوە.

ئاماژە بەوە كراوە، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد، پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان لە ماوەی دوو سەعاتدا تۆمەتبار بدۆزنەوە و بیگرن، ئێستە لە ماڵی تۆمەتبار دەست بەسەر پێنج ملێون دیناری پارە دزراوەكەدا گیراوە.

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، "تۆمەتبار ددانی بەتاوانەكەدا ناوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی، راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".



وشە - سۆران عەزیز