هێشتا رێككەوتنی نەوەی نوێ‌ و یەكێتیی زارەكییە و نەبووە بە نووسراو

:: PM:07:17:14/06/2026 ‌
لەكاتێكدا نەوەی نوێ‌ چاوەڕوانی واژووی ڕێككەوتن لەگەڵ یەكێتی دەكات كە پێشتر قسەیان لەبارەیەوە كردبوو، بەڵام هێشتا یەكێتی ئامادە نییە ئەو واژوویە بكات و ڕێككەوتنەكە تەنیا بە زارەكی ماوەتەوە. 

دوای گرتنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ‌، یەكێتی رێككەوتنێكی لەگەڵ كرد و 15 كورسیی لەو حزبە سەند، بەڵام رێككەوتنەكە هێشتا نەبووە بە نووسرا و تەنیا لە چوارچێوەی قسە ماوەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ی حوزەیران، سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە نەوەی نوێ‌، بە "وشە"ی گوت، بڕیاربوو ڕێككەوتنەكە لە هەفتەی رابردوودا بە تەواوی واژوو بكرێت، بەڵام جگە لەوەی ڕێككەوتنەكە واژوو نەكرا، كۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەكانیش وەستاوە.

ڕوونیشی كردەوە كە هۆكاری ئەوە دیار نییە بۆ واژوو ناكرێ‌، بەڵام بەهۆی ئەوە بێت كە سەرۆكی یەكێتی لە دەرەوەی وڵاتە، ئەگینا نەوەی نوێ‌ ئامادەیە بۆ واژوویەكە.

لەلایەكی ترەوە كەناڵی زووم كە پێشتر لاهوور شێخ جەنگی خاوەنداریییەتی دەكرد بڵاوی كردەوە، پێشتر یەكێتی و نەوەی نوێ رێككەوتنە ئیمزانەكراوەكەیان وەك هاوسەنگیی هێز بەرابەر 39 كورسییەكەی پارتی وەسف دەكرد بۆ بەدەستهێنانی نیوەی پۆستەكانی كابینەی نوێ، ئێستە نەوەی نوێ ناتوانێت نیگەرانییەكانی خۆی بشارێتەوە.

هاوكات نەوەی نوێ‌ رای گەیاندووە كە سبەی بڕیارێكی چارەنووسساز و گرنگ بڵاو دەكەنەوە كە لێكدانەوەكان بەمشێوەیەن پێوەند بە ڕێككەوتن لەگەڵ یەكێتی و پێكهێنانی حكوومەتەوە هەبێـت. 




وشە - وشه‌