هەژماری من لە 100% نزیك بووەتەوە

:: AM:10:22:15/06/2026 ‌
پڕۆژەی هەژماری من لە تۆماری ناوی فەرمانبەران و دروستكردنی هەژماری بانكی بەردەوامە، لە چەند پارێزگایەك ژمارەی فەرمانبەری تۆماركراو گەیشتووەتە 99%.

لە ساڵی 2023 دەستپێشخەری "هەژماری من" كە لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە ڕاگەیەنرا، كۆمەڵێك سوودی بۆ هاووڵاتییان و ئابووریی هەرێمی كوردستان دەبێت.

بەپێی نوێترین ئامار كە لەلایەن هەژماری من تایبەت بە "وشە" دراوە و تێیدا هاتووە، لە بەشێك لە پارێزگاكان رێژەی بەشداری و تۆماری فەرمانبەران لە 100% نزیك بووەتەوە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە تا ئێستە %93 مووچەخۆرانی كەرتی گشتیی پارێزگای هەڵەبجە، لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من خۆیان تۆمار كردووە لە بانكە هاوبەشەكانی پڕۆژەكە.

لەبارەی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە كراوە، تا ئێستە %92 مووچەخۆرانی كەرتی گشتیی پارێزگای سلێمانی، لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من خۆیان تۆمار كردووە لە بانكە هاوبەشەكانی پڕۆژەكە.

هەرچی پێوەندی بە پارێزگای هەولێر و دهۆك هەیە، تا ئێستە 99% مووچەخۆرانی كەرتی گشتیی ئەو دوو پارێزگایە لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من خۆیان تۆمار كردووە لە بانكە هاوبەشەكانی پڕۆژەكە.


وشە - رامیار جەواد