بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، لیستی ناوی 350 كەسی بڵاو كردەوە كە ڕۆژی پێنجشەم لە عەربەت زەوی وەردەگرن.
ئەمڕۆ دووشەم 15ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی ڕای گەیاند، ڕۆژی پێنجشەمی داهاتوو 18ی حوزەیران، سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەربەت دەست بە قۆناغی سێیەمی دابەشكردنی زەوی دەكات.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەم قۆناغەدا 350 پارچە زەوی لەخۆ دەگرێ و بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەش دەكرێت.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، دابەشكردنی زەوییەكان بە تیروپشك و بەپێی خاڵبەندیی دەبێ و بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حكوومی ناوچەكە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.