سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

:: PM:04:13:15/06/2026 ‌
سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق دەكات، لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

ئەمڕۆ دووشەم 15ی حوزەیران، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە عیرفان سدیق باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. 

هەروەها ڕۆشنایی خرایەسەر پێوەندی و هاوئاهەنگیی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و تێپەڕاندنی كۆسپ و ئاستەنگەكان.

پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا و هەورەها پرۆسەی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.



وشە - رامیار جەواد