كاركردن لە پرۆژەی دووسایدی هەولێر – كۆیە زۆر بەخێرایی بەڕێوە دەچێت

:: PM:04:56:15/06/2026 ‌
كاركردن لە پڕۆژەی دوو سایدی هەولێر – كۆیە زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و ڕۆژانە سەتان ئامێری شۆفڵ و گرێدەر و قەڵابە و جۆرەها ئامێری تر و ستافی ئەندازیاری كار لەو پڕۆژەیە دەكەن.

ئەم پڕۆژە نیشتمانییە یەكێكە لە پڕۆژە هەرە گرنگەكانی ژێرخانی ڕێگاوبان لە هەرێمی كوردستان، كە بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە جێبەجێكردنی كراوە.

پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە كە بەتەواوبوونی دەبێتە ڕێگایەكی ستراتیجی و ئاسانكارییەكی زۆر پێشكەش بە هاتوچۆی هاووڵاتییان لە نێوان هەولێر -كۆیە دەكات و بە 27 خولەك لە كۆیەوە دەگەیتە هەولێر.

پڕۆژەی دوو سایدی هەولێر-كۆیە بە درێژیی 48 كیلۆمەتر شەش ئۆڤەرپاس، چوار ژێرپرد و دوو بەرزەپرد لەخۆ دەگرێت.


وشە - وشه‌