بێڵماوسەكە پڕ نابێت

:: AM:11:20:16/06/2026 ‌
ماوەی دوو مانگە هەواڵی ئەگەری پڕبوونی بێڵماوسەكەی دوكان بڵاو دەكرێتەوە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی "وشە" بێڵماوسەكە ئەمساڵ سەرڕێژ نابێت و زیادبوونی ئاستی ئاو وەستاوە و بەرەو كەمبوونەوەیە.

ئەمڕۆ سێشەم 15ـی حوزەیران، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" دوای ئەوەی لە رۆژی یەكشەم بێڵماوسەكەی دوكان تەنیا 16 سانتیمەتری مابوو سەرڕێژ بێت، بەڵام دوو ڕۆژە ئاستی ئەو ئاوە رووی لە زیادبوون نەكردووە.

ئەوەیش زانراوە، خەونی سەڕێژبوونی بێڵماوس كۆتایی هات و ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان زیاد ناكات و دوو ڕۆژە روو لە كەمبوونەوە كردووە، ئێستە ئاستی پڕبوونەكەی گەیشتووەتە 18 سانتیمەتر، واتە ئێستە ئیتر بەرەو كەمبوونەوەی ئاوەكەیە نەك زیادبوون.

بێڵماوس یان سەرڕێژی فریاگوزاری شێوە مەكینەیی، پەیكەرێكی ئەندازیاری گرنگە لە بەنداوی دوكان، وەك قیومێكی گەورەی بێ دەرگا لە ناو دەریاچەكەدا دروست كراوە. 

ئەرك و تایبەتمەندییە ئەندازیارییەكان لەسەر بێڵماوسەكەی دوكان بەم شێوەیەن:


ئەركی سەرەكی: ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری ئاستی ئاو و پاراستنی بەنداوەكە لە مەترسی شكان لە كاتی لافاو و بارانی زۆردا.

* توانای بەتاڵكردنەوە: دەتوانێت لە چركەیەكدا 1,860 مەتر سێجا ئاو كۆگە بكات و بیڕژێنێتە ناو زێی بچووكەوە.

* ئاستی بەرزی: لێواری بێڵماوسەكە 511 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. كاتێك ئاوی دەریاچەكە دەگاتە ئەم ئاستە، خۆكارانە ئاوەكە تێیدا نوقم دەبێت و سەرڕێژ دەكات. 

مێژووی سەرڕێژكردنی بێڵماوسەكە
ئەم بێڵماوسە لە مێژووی دروستكردنی بەنداوەكەوە ساڵی 1959 تا ئێستە، تەنیا چەند جارێكی كەم سەرڕێژی كردووە بەهۆی وشكەساڵی و كەمبارانییەوە: 

   1. جاری یەكەم: لە بەهاری ساڵی 1988.
   2. جاری دووەم: لە نیسانی ساڵی 2019 دوای شەپۆلێكی بارانبارینی زۆر و لافاو. 

ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان ئێستە لە بەرزترین دۆخی خۆیدایە لە دوای ساڵی 2019وە، كۆی گشتی ئاوی گلدراوە گەیشتووەتە نزیكەی شەش ملیار و 800 ملیۆن مەتر سێجا.

 بەپێی دواین ڕاپۆرتەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەكە، لە رۆژی شەموو ئاوەكە تەنیا 17 سانتیمەتری ماوە بۆ ئەوەی بەتەواوی پڕ ببێت و سەرڕێژ بكات (بچێتە ناو بێڵماوسەكەوە). 

زانیارییە سەرەكییەكان لەبارەی دۆخی ئێستەی بەنداوەكە:
- بەرزیی ئاستی ئاو: ئاستی ئاوەكە گەیشتووەتە 510 مەتر و 52 سانتیمەتر (ئاستی سەرڕێژبوون 511 مەترە).
* بڕی زیادبوون: بەهۆی باران و بەفربارینی زۆری ئەم وەرزە، ئاستی ئاوەكە بەشێوەیەكی ستوونی زیاتر لە 17 مەتر بەرز بووەتەوە.




وشە - رامیار جەواد