سەرۆكی كەنیسەی كلدانی‌ بۆ مەسروور بارزانی: ئێوە پیاوی كردارن

:: PM:04:33:16/06/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی كاتێدرای مار یووسفی كلدانی لە عەنكاو‌ە كرد و لەلایەن پاتریارك مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سەرۆكی كەنیسەی كلدانی‌ لە عێراق و جیهان و ژمارەیەك لە پیاوانی ئایینی و كەسایەتی و پەرلەمانتارانی كریستییان پێشوازی لێ كرا.

سەرۆكی حكوومەت وێڕای بەخێرهێنانی بۆ هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی دەستبەكاربوونیشی لە پاتریارك نۆنا كرد و پشتیوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی دەربڕی.

سەرۆكی كەنیسەی كلدانی‌ لە عێراق و جیهان، سوپاسی سەردان و پشتیوانیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد.

پارتریارك نۆنا هەروەها ستایشی پرۆژە و چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی كرد و گوتی ئێوە پیاوی كردارن.



وشە - وشه‌