وەزیری پەروەردە: بە دوو ڕۆژ دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی ئەنجام رادەگەیەنین

:: PM:05:38:16/06/2026 ‌
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، رۆژێك تا دوو ڕۆژ دوای تەوابوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو دەكرێتەوە. 

ئەمڕۆ سێشەم 16ی حوزەیران، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، تا ئێستە یەك تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی بەڕێوەچووە، زۆر بەباشی پڕۆسەكە دەڕوا و تێبینی لەسەر چەند پرسیارێك هەبووە كە لیژنەی زانستی وەڵامی دەدەنەوە. 

لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیش گوتی، رۆژێك تا دوو ڕۆژ دوای تاقیكردنەوەكان ئەنجامەكان رادەگەیەنرێت كە ئەوە خێراترین شێوازە و هەر كەسێك پەڕەی سۆمای خۆی دەبینێتەوە. 

ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەو سیستەمەی دانراوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی نییە كە قوتابی دوای ئەنجامەكان وەڵامەكەی ببنێتەوە.

وەزیری پەروەردە داوای لێبووردنی لە مامۆستایانی گرێبەست كرد كە مووچەكانیان دواكەوتووە و گوتی، لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا مووچەكان دابین بكرێت. 




وشە - وشه‌