پێنج هەزار پارچە زەوى لە ئاکرێ بۆ فەرمانبەران دەرچوو

:: PM:04:28:18/06/2026 ‌
بە ئامادەبوونی عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك، لە ئاكرێ‌ زیاتر لە پێنج هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش كرا. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی حوزەیران، لە سنووری ئاكرێ‌ پێنج هەزار و 162 پارچە زەوی دابەش كران و لەو ژمارەیە هەزار و 398 پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی ناوەندی ئاكرێ و ئەوەی تریش بۆ فەرمانبەران و پێشمەرگەكانی سنووری شارەدێی گردەسێن تەرخان كران.

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك رای گەیاند، ئامادەكاری و كاركردن بەپێی رێكار و رێنوێنییە یاساییەكان بۆ دابەشكردنی زەوی لە هەموو ناوچەكانی تری پارێزگاكە بەردەوامە.

دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران لە چوارچێوەی بڕیارێكی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دێت كە ساڵی 2024 بڕیاری دا سەرجەم فەرمانبەران ببنە خاوەنی پارچە زەوییەكی 200 مەتری و ئێستە لە هەولێر دەست بە قۆناغی تاپۆكردنی زەوییەكانی فەرمانبەران كراوە.


وشە - وشه‌