مەسروور بارزانی: كوردستان پێویستی بە هێمایەكی مرۆڤدۆستی و ئاینی هەبوو

:: PM:02:53:21/06/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە گوتارێكدا لەكاتی دانانی بەردی بناغەی مزگەتی گەورەی بارزانی رای گەیاند، هەستمان بەوە كرد كوردستان پێویستی بە هێمایەكی مرۆڤدۆستی و ئاینی و دادپەروەری هەیە، بۆیە ئەم مزگەوتە تەنیا شوێنی خودا ناسی نییە، بەڵكو دەبێت لە زۆر لایەنی ئاینی خزمەتی پێكەوەژیان بكەین. 

مەسروور بارزانی گوتی، ویستمان ئەو مزگەوتە بەناوی بارزانی نەمر بكەین، وەك وەفایەك بۆ رێزگرتن لە رابەڕی نیشتمانی و نەتەوەیی گەلەكەمان كە بووەتە سیمبوڵی ئاشتەوایی و دادپەروەری. 

سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتی، شێوازی مزگەوتەكە لە رەشماڵ و خێوەت دەچێت كە لە ئاوارەیی و بێكەسی و كاتی شۆڕش و رووبەڕووبوونەوەی ستەم بەكار هاتوون، هەر ئەوەیش شوێنێك بووە كە بارزانی نەمر تێیدا پشووی دەدا. 

مەسروور بارزانی دڵخۆشی خۆی پێشاندا كە ئەم تەلارسازییە بە دەستوپەنجەی كوردی بنیاد دەنرێت كە كارێكی ناوازەی تێیدا دەكرێت.



وشە - وشه‌