پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی هۆشداری دەدەن

:: PM:09:24:21/06/2026 ‌
ئەمڕۆ یەکشەم 21ی حوزەیرانی 2026، تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی پەیامێکیان بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەیان بە وەستانی دۆسیەکان کرد لە دادگای سلێمانی.

لە پەیامەکەی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگیدا هاتووە، دۆسیەکان لە دادگای سلێمانی وەستاون و دەستوەردانی حزبی ڕێگرە لەوەی ڕێڕەوی یاساییی خۆیان بگرن.

لە بەشێکی تری پەیامەکەدا هاتووە، لاهوور شێخ جەنگی و تەواوی گیراوان هۆشداری دەدەن ئەگەر لە نزیکترین کاتدا دۆسیەکان ڕێڕەوی یاساییی خۆیان نەگرن، ئەوا دەست بە مانگرتن دەکەن.


وشە - پۆڵا مەحموود