شارەوانی هەولێر نووسینی سەر دیواری قەدەغە كرد

:: PM:06:20:22/06/2026 ‌
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر هەڵمەتێكی لێكردنەوە و سڕینەوەی نووسینی سەر دیوارەكانی لە هەولێر راگەیاند و دەڵێ‌، ئەوە دووبارە ببێتەوە رێككاری یاسایی دەگرینە بەر. 

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رای گەیاند، نووسینی سەر دیوار و هەڵواسینی تابلۆ و ڕیكلامی بازرگانی لە شەقام و شوێنە گشتیەكان سیمای شار ناشیرین دەكات و ڕێكاری یاسایی بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.
 
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕێگای هەر نۆ بەڕێوەبەراییەتییەكانی خۆیدا، بەردەوامە لە بەدواداچوون و ئەنجامدانی هەڵمەتەكانی ڕێكخستنەوەی شار و هەروەها جوانتركردن و باشتركردنی دۆخی بازاڕ و شوێنە گشتی و كوچەو كۆڵان و پارك و باخچەو شەقامەكان .

ئاماژەیان بەوە كردووە كە هەڵسان بە لێكردنەوەی فلێكسەكانی ڕیكلامكردن و تابلۆ بازرگانیەكان، كە بووەتە هۆی ناڕێكی شار و پیسكردنی دیوارەكان، هەروەها ڕێكاری یاسایی لە بەرانبەر هەموو ئەو كەس و شوێنانە دەگیرێتبەر كەوا بەردەوامن لەو دیاردەیەو نوسینی سەر دیوارەكان.



وشە - وشه‌