ساسان عەونی: كاروانی ئاوەدانی حكوومەت ناوەستێ‌

:: PM:07:51:23/06/2026 ‌
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆك وەزیرانی كوردستان پاركێكی گەورە و شایستە بۆ دانیشتوانی عەنكاوە دەكرێتەوە كە كردنەوەی ئەو پاركە هەنگاوێكی ترە لە هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

لەمیانەی كردنەوەی پاركی باخچە هەڵواسراوەكانی بابل، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی، ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆك وەزیرانی كوردستان پاركێكی گەورە و شایستە بۆ دانیشتوانی عەنكاوە دەكرێتەوە كە كردنەوەی ئەو پاركە هەنگاوێكی ترە لە هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بواری ژینگەپارێزی. 

ساسان عەونی گوتی، ئەم پاركە لەسەر رووبەری 56 هەزار مەتر دووجا دروست كراوە و شارەوانییەكان كاری رژدیان تێكدا كردووە، بە پاڵپشتی و خەڵكی كوردستان كاروانی ئاوەدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناوەستێت. 




وشە - وشه‌