مەسروور بارزانی: خەڵكی كوردستان شایەنی ئەوەیە زیاتر خزمەت بكرێن

:: PM:08:01:23/06/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەكاتی كردنەوەی پاركێكی مۆدێرن لە عەنكاوە رای گەیاند، ئەم پاركە سیمایەكی جوانتر بە هەولێر دەبەخشێت و بەرزترین ئاڵای كوردستان لەو پاركەیە كە جێی شانازییە. 

سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتی، خەڵكی كوردستان شایەنی ئەوەیە زیاتر خزمەت بكرێن و كۆمەڵگەیەكی تەندروستتر هەبێت تا گەشتیاری زیاتر روو لە ناوچەكانی كوردستان بكەن. 

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان سوپاسی هەموو ئەوانەی كرد كە كاریان لە بنیادنانی ئەو پاركەدا كردووە و هیوای خواست خەڵكی كوردستان كاتێكی خۆش بەسەر ببەن. 

دووپاتی كردەوە كە كوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ گەشەی زیاتر دەكات. 




وشە - وشه‌