فەرحان عیزەت گوتەبێژی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە ڕای گەیاند، بەهۆی كێشەی یاسایی لەگەڵ بەكارهێنەرانی زەوییە كشتوكاڵییەكان و نەبوونی بودجە بۆ قەرەبووكردنەوەیان، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری پارێزگاكە تووشی گرفت بووە.
جووتیاران كە ئێستە خاوەن زەوییەكانن و بەمەبەستی كشتوكاڵی بەكار دەهێنرێن، ئامادە نین زەوییەكان ڕادەستی شارەوانی بكەنەوە و داوای قەرەبووی دارایی دەكەن، توانای دارایی حكوومەتیش دیارە كە ئێستە ناتوانێ قەرەبووەكان بدات.
لە هەڵەبجەدا 10 هەزار فەرمانبەر فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕ كردووەتەوە. دوای ئەنجامدانی وردبینی، دەركەوتووە كە نزیكەی هەشت هەزاریان فەرمانبەرن و مەرجەكانیان تێدایە و مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە.