محەمەد حەكیم بیری شاسوار عەبدولواحید دەخاتەوە كە بۆ هەڵخەڵتاندنی دەنگدەر پێش هەڵبژاردن چیی گوتووە

:: AM:11:15:25/06/2026 ‌
گوتەبێژی كۆمەڵی دادگەری لەبارەی پەشیمانبوونەوەی شاسوار عەبدولواحید لە قسەكانی پێش رێككەوتنەكەی لەگەڵ یەكێتی رای گەیاند، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا كە سەردەمی تەكنەلۆجیا و تۆماركردنە، هەموو لێدوان و گوتارەكان ئەرشیڤ دەكرێن و هەڵدەگیرێن، ئەرشیڤی دیجیتاڵی هیچ شتێك لە بیر ناكات.

شاسوار پێش هەڵبژاردن بەشێوەیەكی توند قسەی دەكرد و وای خۆی دەردەخست كە ئامادەكاری بۆ لەسێدارەدانی سەرانی یەكێتی لە سلێمانی دەكات، بەڵام دەركەوت ئەوە تەنیا بۆ بەرزكردنەوەی حەماسەتی خەڵك بووە تا دەنگی پێ بدەن، دوایش سەودای بەدەنگەكانەوە كرد و لە رێككەوتنێكی نهێنی ناو گرتووخانەدا فرۆشتنی بە یەكێتی.

لە بەرانبەردا هاووڵاتییان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆكانی بۆ لێ دەدەنەوە و دەڵێن، ئەوەی دوێنێ كە بڕیار بوو هەموویان لە بەردەركی سەرا هەڵبواسیت، پێت وابوو رێككەوتن و نزیكبوونەوە لە یەكێتی و پارتی كوفرە، ئێستە چی گۆڕا وا هەموو شتت دا بە یەكێتی.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی كۆمەڵی دادگەری رای گەیاند، تەنانەت ئەگەر قسەیەكت لە بیر چووبێتەوە یان بە ڕواڵەت خۆت لێی بێدەنگ كردبێت، ڕۆژێك دێت وەك ئاوێنەیەك دەخرێتەوە بەردەمت و بۆت لێ دەدرێتەوە.

 محەمەد حەكیم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، نەهی لە ڕەوشتێك مەكە كە خۆت هەمان شت ئەنجام بدەیت، چونكە ئەمە نەنگی و شەرمەزارییەكی گەورەیە بۆت.

دەشڵێت، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا كە سەردەمی تەكنەلۆجیا و تۆماركردنە، هەموو لێدوان و گوتارەكان ئەرشیڤ دەكرێن و هەڵدەگیرێن، ئەرشیڤی دیجیتاڵی هیچ شتێك لە بیر ناكات، تەنانەت ئەگەر قسەیەكت لە بیر چووبێتەوە یان بە ڕواڵەت خۆت لێی بێدەنگ كردبێت، ڕۆژێك دێت وەك ئاوێنەیەك دەخرێتەوە بەردەمت و بۆت لێ دەدرێتەوە.



وشە - سۆران عەزیز