لە چوارچێوەی كارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەشەدان بە ژێرخانی ڕێگەوبان، پڕۆژەی ڕێگەی (كۆڕێ- شەقڵاوە- قەندیل) بە گوژمەی 95 ملیار دینار كاری لەسەر دەكرێت.
پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، ئێستە لە 55%ـی كارەكانی تەواو بووە و چەند مانگێكی تر دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییان.
ڕێی "كۆڕێ- شەقڵاوە- قەندیل" پڕۆژەیەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە لەپێناو بەهێزكردنی كەرتی ڕێگەوبان و سەلامەتی شۆفێران.
پڕۆژەكە، دروستكردنی ڕێگەی خێرای دووسایدە بە درێژی 10 كیلۆمەتر، لەگەڵ دروستكردنی تونێلەكانی میراوە و ماوەران، زیاتر لەوەش پڕۆژەكە سێ ئۆفەرپاس و ئەندەرپاسی تێدایە كە تەواوی مەرجە ئەندازییەكان پێكدێنێت.
پڕۆژەكە بە هێزی كاری خۆماڵی جێبەجێ كراوە، ئێستە هەلی كاری بۆ سەرووی 250 كەس ڕەخساندووە.