بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كەیسەكەی عەبدولەتیف سەلەفی روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ لەكاتی دەوامی فەرمی دۆسیەی لێكۆڵینەوەی عەبدولەتیف ئەحمەد مستەفا گەیشتە وەزارەت كە پێشتر لەلایەن زانكۆی سلێمانییەوە بە ئامادەبوونی نوێنەری داواكاری گشتی لێكۆڵینەوەی لەبارەوە ئەنجام درابوو.
ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، لەسەر فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێكارە یاساییەكان لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی و بەرپرسانی پێوەندیدار لە وەزارەت دەستی پێ كرد، ئەم دۆسیە لە چوارچێوەی یاساو ڕێنوێنییە بەركارەكان مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
عەبدولەتیف سەلەفی ئەو كەسە بوو كە چەند تۆمارێكی دەنگی بڵاو بووەوە، دەركەوتبوو كە دەستدرێژیی سێكسیی كردووەتە سەر قوتابییەكانی لە زانكۆی سلێمانی.