لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێرەوە، پڕۆژەی خێزانی جێگرەوە راگەیەنراوە كە لە ماوەیەكی زۆر كەمدا 140 خێزان، داواكارییان بۆ وەرگرتنی منداڵی بێ سەرپەرشت پێشكەش كردووە.
ئەمڕۆ سێشەم 30ـی حوزەیران، یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای راگەیاندنی خێزانی جێگرەوە بۆ رادەستكردنی منداڵی بێ سەرپەرشت بە خێزانێكی تر، بەدەنگەوە هاتنێكی زۆر هەبوو.
زیاتر گوتی، پێدانی منداڵ هەر ئاوا ئاسان نییە، بەڵكو بۆ ماوەی شەش مانگ ئەو خێزانە چاودێری دەكرێن و لەلایەن توێژەرانی ئێمەوە راهێنانیان پێ دەكرێت.
باسی لەوەش كرد، لەو ماوەیەدا 140 داواكاری پێشكەش كراون بۆ وەرگرتنی منداڵ، ئێمە دوای هەڵسەنگاندنی توێژەران و بەدواداچوونیان، حەوت منداڵیان بە خێزانەكان بەخشیوە.
روونی كردەوە، توێژەرانی ئێمە زۆر بە ئەمانەتەوە ئەو ئەركە جێبەجێ دەكەن و پرۆسەكە بەچەندان رێكاری ورد تێپەڕ دەبێت.