لە هەولێر قەرەبووی جووتیاران دەكرێتەوە

:: PM:04:04:30/06/2026 ‌
بەهۆی بەركەوتنی زەوییەكانیان بە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز، لەلایەن حكوومەتەوە ئەو جووتیارانە قەرەبوو دەكرێنەوە كە نزیكەی 500 دۆنم بەر ئەو قەرەبووە دەكەوێت.

ئەمڕۆ سێشەم 30ـی حوزەیران، هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئێستە ئامادەكارییەكان بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو جووتیارانە تەواو كراون كە زەوییەكانیان بەر پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر كەوتوون.

زیاتر گوتی، لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم ئەو جووتیارانە قەرەبوو دەكرێنەوە.

باسی لەوەش كرد، رووبەری ئەو زەوییانەی بەر پڕۆژەكە كەوتوون، نزیكەی 500 دۆنم زەویی كشتوكاڵییە، بۆیە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە جووتیاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر بكەن، بۆ ئەوەی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر قەرەبووەكانیان وەربگرنەوە.




وشە - رامیار جەواد