تەواوی پەرلەمانتارانی یەكێتی نەچوونە كۆبوونەوەكەی قوباد تاڵەبانی

:: PM:07:38:30/06/2026 ‌
لەكاتێكدا قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبووەتەوە، بەڵام لە كۆی 23 پەرلەمانتاری حزبەكە تەنیا 21 پەرلەمانتار ئامادەبوون. 

ئەمڕۆ سێشەم 30ی حوزەیران، قوباد تاڵەبانی وێنەی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ پەرلەمانتارانی یەكێتی بڵاو كردەوە، بەڵام لە كۆی 23 پەرلەمانتار 21 پەرلەمانتار ئامادەن كە دیارترین لەوانەی ئامادەنین محەمەد فەیسەڵ برادۆسییە. 

چاودێران پێیان وایە ئەوە لە هەنگاوی یەكەمدا ئاشكرا بوو كە بانگەشەكەی شاسوار كە دەڵێ‌، هاوپەیمانییەكەیان لەگەڵ یەكێتی 41 كورسییە شكستی هێناوە، چونكە یەكێتی خۆی ناتوانێ‌ 23 پەرلەمانتارەكەی كۆ بكاتەوە، چۆن گرەنتی ئەوە دەكات لە هۆڵی پەرلەمانی كوردستان هەموویان ئامادە بن. 





وشە - وشه‌