بەهۆی هەڕەشەكردن لە دوو پەرلەمانتار، دوو پەرلەمانتاری رەوتی هەڵوێست لە دەستەی مافی مرۆڤ، سكاڵا لەسەر عەلی حەمەساڵح سەرۆكی رەوتەكە تۆمار دەكەن.
ئەمڕۆ چوارشەم یەكی تەمووز، هەردوو پەرلەمانتاری رەوتی هەڵوێست، سارا موحسین و سازگار فایەق سكاڵایان لەسەر عەلی حەمەساڵح تۆمار كرد.
لە ناوەڕۆكی سكاڵاكەیاندا گوتوویانە، ئێمە پەرلەمانتاری رەوتی هەڵوێستین، سكاڵا دژی ئەو لێدوان و هەڕەشانەی عەلی حەمەساڵح تۆمار دەكەن كە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا ئاراستەی ئەوانی كردووە.
پەرلەمانتارەكان دەڵێن، عەلی حەمەساڵح كە گوتوویەتی هەر پەرلەمانتارێكی رەوتەكە بڕوات یان رای خۆی بگۆڕێت، وا كەرامەتی دەشكێنن نەتوانێ بێتەوە ناو كۆمەڵگە، نەك هەڕەشەیەكی راستەوخۆی كردووە، بەڵكو پێشێلكارییەكی زەقی یاسا كارپێكراوەكانی ناوخۆ سەرجەم پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤە.