تیمی پارێزەرانی مەلا عەبدولەتیف: پەنا دەبەینە بەر دادگا

:: PM:03:22:01/07/2026 ‌
تیمی پارێزەرانی مەلا عەبدولەتیف سەلەفی روونكردنەوەیەكیان لەبارەی بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو لە زانكۆی سلێمانی بڵاو كردەوە، كە ئەمڕۆ لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاری لەبارەیەوە درا.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ئەو لیژنەیەی لێكۆڵینەوەی لەسەر مەلا عەبدولەتیف مامۆستای زانكۆی سلێمانی پێكهێنراوە، پێشێلكاریی یاسایی زۆریان بەرانبەر بەم كەیسە كردووە، بۆیە بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە ئەو بە بڕوابوونی تەواوی خۆیەوە، تانە لەم بڕیارەی وەزیری خوێندنی باڵا دەدات لەبارەی سزادانی بە "عزل"كردن.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ئەو بڕیارە بە نایاسایی دەزانین، هەرگیز ددان نانێت بەو تۆمەتەی كە بۆی دروستكراوە و ڕادەگەیەنین، بەهیچ شێوەیەك تەنازول لە مافی خۆی ناكات لە پەنابردن بۆ دادگا و دادگا بەشوێنی یەكلاكردنەوەی ئەم دۆسیەیە دەزانین.

لە كۆتاشدا داوا لە سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەكەن، بە وردی و بابەتییانە لەم دۆسیەیە بڕوانن و بڕیاری پێشوەختە لەم دۆسیەیەدا نەدەن.



وشە - وشه‌